١٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:٠٣
Source: Mehrnews
رێکەوتنی بەغدا و HKN و پەیوەندی لەگەڵ هێرشە درۆنیەکان

رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە لایەک رێککەوتنی بەغدا لەگەڵ HKN وە هێرشە درۆنیەکان بۆ سەر کیلگەنەوتیەکان و پەیوەندیان لەم شڕۆڤەیەدا تیشکی دەخرێتە سەر.

بەشی نێودەوڵەتی_ دوکتۆر مەهدی خەیری زەراری: وەکو ئاشکرایە پاش چەندین کۆبوونەوە و ناردنی شاندو دورستکردنی لێژنە لە نێوان بەغدا و هەولێر و گرووپی ئەیپیکۆر و لە ئەنجامدا نەیان توانی رێک بکەون.

ئەوەی کەوا جێگای ئاماژەیە دوا کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامی باشی هەبوو و جۆرە لێکتێگەیشتنی باش و نەرمی نواندن لە نێوان هەردوو لا بەدیکرا.ئەوە سەرتایەکی باش بوو بۆ لێکنزیک بوونەوەی نێوان هەولێر و بغداد، هەر بۆ ئەم مەبەستەش بەرێز بافڵ تاڵەبانی وەکوو نوێنەری هەردوو پارت نێردرا بۆ بغداد و پاش ئەنجام دانی کۆبوونەوە و بە راوێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان توانرا رێککەوتنی سەرەتای لە بغداد ئەنجام بدەن و هەرێمی کوردستان رەشنووسەکەی قبووڵ بوو.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە بغداد هەندەک نەرمی نواند بریتی بوو لە رێککەوتنی نێوان بغداد لە گەل کۆمپانیای HKN ئەمریکی .
بۆ ئەم رێککەوتنە بۆ بەغدا گرنگ بوو و چۆن کاریگەری لەسەر رێکەوتنی هەولێر و بەغدا کرد
وەکوو ئاشکرایە کۆمپانیا ئەمریکیەکان ڕۆڵێکی گەورە دەبینن لە ژێرخانی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان و بەتایبەت کۆمپانیای HKN ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە بەرێوەبردنی کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کە بەشێکی زۆر لە نەوتی بەرهەم هێنراو وە گەورەترین رێککەوتنی گازی لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە، هەر بۆیە حکومەتی عیراق پلانی گۆرینی ستراتیجی گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا گەورەی کە لە کوردستان کاردەکات دەست پێکرد بەمەش ئەم کۆمپانیایە هەم رێککەوتنی لەگەڵ عێراق و هەم لەگەڵ کوردستان هەیە، عێراق دەیەوێت لە رێگای ئەم گرێبەستە زیاتر ئەم کۆمپانیایە سەرقاڵ بکات و زیاتر کار لەگەڵ وان بکات وە بۆ ئەوەی داخوازی ئەمریکاش جێبەجێبکات بتوانێت ئەم کۆمپانیایە بەرەو ئاراستەی خۆی ببات.

نیگەرانی لە هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێم

ئەم گرێبەستە زۆر لە ناکاو بوو و عێراق لە ناکاو ئەم گرێبەستەی راگەیاند چونکە خودی کۆمپانیای باکوور کار لە ناوچەی حمرین دەکات. ئەمە کاریگەری لەسەر رێکەوتنی هەولێر و بەغدا هەبوو و عێراق نەرمی نواند چونکە ئەوەی عێراق زۆر لێی نیگەران بوو ئەو رێککەوتنەی هەرێم لە گەل HKN بوو کە بە گەورەترین رێککەوتن بوو وە زۆر یاسایی بوو بەڵام ئەم گرێبەستە نوێیەی عێراق وای کرد ئارامی بدات بە عێراق و هەم ناراستەوخۆ بریارێک بوو کە ئەمریکا دەیەوێت تەوازن دورستبکات و ڕۆڵی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەموو عێراق هەبێت.
ئەوەی کە جێگای زۆر نیگەرانیە ئەوەیە کە لە کاتە هەستیارەکان و کۆتا کاتی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان، وەکوو دیارە لەم ماوەیەدا نزیکەی ١٦ جار بە درۆن هێرشکراوە وە تا ئێستا سەرچاوەکەی دیار نییە کە لە کوێ ئارستە کراون وە ئایا لە ناو عێراق دێن یان لە دەرەوەی عێراقە وە دێن تا ئێستا نزیکەی هەشت کۆمپانیا هێرشیان کراوەتە سەری ئەمەش نیگەرانی دورستکردووە هەم لە لایەن هەرێمی کوردستان و خاوەن کۆمپانیاکان هەم کارمەندان.

نەوت دەدرێتە سۆمۆ

حکومەتی عێراق تا ئێستا وەکوو بێ لایەن خۆی دەرخستووە هەرچەندە بریاری دورستکردنی لێژنەی بەدواداچوونی کردووە بەڵام هیج ئەنجامی رانەگینراوە، و بە هەمان شێوە هیچ وڵات و گرووپێک بەرپرسیارێتی خۆیان رانەگەیاندووە ئەوەی جێگای باسە ئارامی لە کوردستان بە ئارامی هەموو عێراق دادەنرێت وە ئەم هێرشانە وا دەکات کۆمپانیاکان و کارمەندی نێودەوڵەتی کەمتر روو لە عێراق بکەن. ئەوەی جێگای داخە کە خودی کۆمپانیاکان ئەمریکین بەڵام ئەوانیش تا رادەک بێدەنگن ئەوەش گومانی دورستکردووە. لە چەند رۆژی داهاتوو ئەم نەوتە دەدرێتە کۆمپانیای سۆمۆ وە هیچ ئاسۆ یەک دیار نیە بۆ کۆنترۆلکردنیان.
هەرێمی کوردستان بە ناوچەیەکی ئارامی عێراق دادەنرێت پێویستە لەسەر عێراق و هاوپیمانان بیپارێزن، هەبوونی رای جیاواز لە نێوان هەولێر و بغداد دەکرێت بە دیالۆگ چارەسەربکرێت بۆ ئەوەی بە گشتی ناوچەکە ئارام بێت و خەڵک بە ئاسوودەی بژیت وە رێگە بە دەستی دەرکی نەدرێت تاوەکوو ئارامی ناوچەکە تێکبدەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha